گۆڕانكاری لە خشتەی پێدانی مووچەی مانگی حوزەیران كرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم دوای ڕاگەیاندنی خشتەی مووچەی مانگی 6، گۆڕانكاری لە خشتەكەدا كرد و خانەنشینی پێشمەرگەی بۆ زیادكرد.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خستەی مووچەی مانگی 6ی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە و دامەزراوەكان و خانەنشینانی مەدەنی و كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستییە تایبەتییەكانی بڵاوكردەوە.

بەپێی خشتەكە، لە ماوەی یەك هەفتەدا لە 30ی حوزەیران تا 7ی تەمموز مووچە دابەش دەكرێت، بەڵام لە خشتەكەدا مووچەی خانەنشینانی سەربازی (پێشمەرگە)ی تێدا نەبوو.

وەزارەتی دارایی گۆڕانكاری لە خستەی مووچە كرد و مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگەی بۆ خشتەكە زیادكرد و بڕیار درا لەگەڵ سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم لە ڕۆژی پێنج شەممە 7-7-2022 مووچەی خانەنشینی پێشمەرگەش بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا