پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بانکی ناوەندنی عێراق ڕایگەیاند، یەدەگی زێڕی عێراق لە ڕیزبەندی جیهاندایە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، عێراق 10 پلە چووەتە پێشەوە لە خشتەی یەدەگی زێڕی نێودەوڵەتیدا، لە ئێستاشدا، کۆی گشتی زێڕی عێراق 130.39 تۆنە، لە پلەی 30 دایە لە جیهاندا، هەروەها لە پلەی چوارەم دایە لە وڵاتە عەرەبیەکاندا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانکی ناوەندی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕوونی کردەوە، کڕینی نزیکەی 34 تۆن زێڕ بووەتە هۆی زیادکردنی، زێڕی عێراق بە ڕێژەی لە %35.
ئاماژەی بەوەشداوە، زیادکردنی زێڕ لە چوارچێوەی ستراتیجیەتی بانکی ناوەندی عێڕاقدایە، به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی به‌رزترین ئاستی سه‌قامگیری و توانای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گۆڕانكارییه ئابورییه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هەروەها بەڕێوەبردنی سامانی وڵات.
ڕوونیشی کردووەتوە، زێڕ یه‌كێكه له گرنگترین سه‌روه‌ت و سامانه‌كانی بانكه ناوه‌ندییه‌كان و دامه‌زراوه داراییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هاوکات په‌ناگه‌یه‌كی سه‌لامه‌ته له بارودۆخی نادڵنیاییدا، به‌هۆی ئەوەی پەسەند کراوە له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی.