پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، لە نەینەوا. چوار مووشەک ئاراستەی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە و سەربازگەی زێلکان کران.
بەپێی ئەو زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی حوزەیرانی 2022، کاتژمێر 2:30ی پاشنیوەرۆ، چوار مووشەک لە سنووری نێوان دەروازەی بازگەی گەڕەکی تەحریر لە شاری مووسڵ و بازگەی دەروازەی باشیک لە سنووری دەسەڵاتی حکوومەتی فیدڕاڵی کە تێیدا میلیشیاکان باڵادەستن ئاراستەی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کە تێیدا هێزەکانی سوپای تورکیا لەخۆ دەگرێت کران.
ئاماژەیان بەوەشدا، دوو لە مووشەکەکان لە نزیک فەوجی دووی لیوای 112ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کەوتوونەتە خوارەوە و، دوو مووشەکی دیکەشیان لە نزیک گوندی گودادی سەر بە ناحیەی باشیک نزیک لە سەربازگەی زێلکانی سوپای تورکیا کەوتنە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددییان لێ نەکەوتووەتەوە.