پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکییەکانی تیمە گەڕۆکەکاندا حەوت سەربازی تورکیا کوژران و سێ سەربازیش بریندار بوون.
ئەمڕۆ هەینی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “هێزەکانی تورکیا بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی هێرش دەکەن”.
ئەوەشی خستەڕوو، “هێزەکانی تورکیا بە هەڵگیرساندنی ئاگر کە دوکەڵی ژەهراوی بڵاودەکەنەوە، هەوڵ دەدەن دوکەڵ بخەنە ناو تونێلەکانی شەڕەوە”.
باسی لەوەش کرد، “سوپای تورکیا كه به هه‌موو ئه‌وانه نه‌یتوانیوه ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنێت، به حه‌فاره و شۆفڵ به‌رده‌كان ده‌شكێنێت و هه‌وڵ ده‌دات تونێله‌كانی شه‌ڕ بڕوخێنێت و به‌م جۆره له گۆڕه‌پانه‌كان جێگیر ببێت و به‌رخودانی هێزه‌كانمان تێكبشكێنێت”.
ئاشکراشی کرد، “سوپای تورکیا 46 جار بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی، 18 جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر، 10 جار بە فڕۆکەی شەڕ، دەیان جار بە کاتیۆشا و چەکی قورس گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بۆردومان کردووە”.