وەزارەتی بەرگری ئەمریكا: كار بۆ گواستنەوەی دەسەڵات دەكەین

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایگەیاند، كار بۆ جێبەجێكردنی پـلانەكانیان بۆ گواستنەوەی دەسەڵات لە بەڕێوەبەرایەتی ترەمپەوە بۆ تیمی جۆ بایدن دەكەن.

وەزارەتەكە لەراگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، تیمی جۆ بایدن و كامڵا هێرێس پەیوەندیـیان بە وەزارەتی بەرگرییەوە كردووە و ئەوانیش لەسەر ڕۆشنایی بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی GSA دەستبەجێ دەستدەكەن بە جێبەجێكردنی پـلانەكانیان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەوان بەپـێی یاسا و ڕێساكان و سیاسەتی وەزارەتی بەرگری و ڕێكەوتنی نێوان كۆشكی سپی و تیمی بایدن – هێرێس كارەكانیان ئەنجام دەدەن.

بەڕێوەبەرایەتیGSA، دەزگایەكی حكومەتی فیدراڵی ئەمریكایـیە، بەرپـرسە لە پـرۆسەی گواستنەوەی دەسەڵات لە نێوان سەرۆكە یەك لە دوای یەكەكانی وڵاتەكە.

ئەم بەڕێوەبەرایەتیـیە لە ئێستادا بەرپـرس دەبێت لەیارمەتیدانی تیمەكەی بایدن لە وەرگرتنی زانیاری لە بارەی دوا پـێشهاتەكانی نێو وەزارەتەكان و دەزگا فیدراڵیـیەكانی حكومەتی ئەمریكا، بەتایبەتی ئەو زانیاریـیە نهێنیـیانەی پەیوەستن بە ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەكەوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت پێشترو دوای ئاشكرابوونی ئەنجامەكان كە بایدن سەركەوت، ترەمپ بە رەتكردنەوەی ئەنجامەكان و ئەو تویتانەی دەیكرد لەبارەی هەڵبژاردنەوە گومانی ئەوەی لێدەكرا ئامادەی رادەستكردنی دەسەڵات نەبێت.

بەڵام ئەمڕۆ لە تویتێكدا گڵۆپی سەوزی بۆ تیمەكەی بایدن هەڵكرد، بەوەش جموجوڵەكان بۆ رادەستكردنی دەسەڵات لە ترەمپەوە بۆ بایدن دەست پێدەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا