پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، به‌شێكی زۆری ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه تۆمارده‌كرێن، له‌ئه‌نجامی نه‌زانینه‌وه‌یه نه‌ك چاوچنۆكی و خه‌ڵه‌تاندنی كڕیاران.
ئەمڕۆ دووشەممە ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، “بنه‌مای كاركردنی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان زیان گه‌یاندن نییه به كاروبازاڕی هیچ كه‌سێك به‌ڵكو پابه‌ندكردنی شوێنه‌كانه به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، كه ئه‌وه‌ش سود به دوكاندار و بازرگانه‌كانیش ده‌گه‌یه‌نێت”.
ئەوەشی خستەڕوو، “له‌پێناوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ته‌ندروستی هاوڵاتیانی شاره‌كه‌مان لیژنه هاوبه‌شه‌كان روبه‌ڕوی ئه‌ركه‌كانی نیشتیمانی و ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی، بوونه‌ته‌وه كه ئه‌ویش چاودێریكردنی دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كانه، بۆیه جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه ئه‌ندامانی لیژنه جیاوازه‌كانی قائیمقامیه‌ت به‌ئه‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن”.
ئاشکراشی کرد، “به‌شێكی زۆری ئه‌و سه‌رپێچییانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه تۆمارده‌كرێن، له‌ئه‌نجامی نه‌زانینه‌وه‌یه نه‌ك چاوچنۆكی و خه‌ڵه‌تاندنی كڕیاران بۆیه له‌كاتی پابه‌ندنه‌بونی هه‌رشوێنێك شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕوی رێكاره یاساییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، هیوادارین سه‌رجه‌م شوێنه‌كان پابه‌ندبن به رێنماییه‌كانی كاركردن بۆئه‌وه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ناچار به‌سزادانیان نه‌بێت”.