پۆڵەتی پرێس
بەشێوەیەکی گشتی سیستمی خۆراکی دەوڵەمەند بە سەوزەواتەکان ڕێگری لە نەخۆشیەکانی دڵ و کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن و ڕێژەی شەکر لەخوێندا دەکات، هەروەها سودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس هەیە.
لەگەڵ ئەوانەشدا سەوزەواتەکان ڕۆڵێکی گرنگیان لە دابەزاندنی کێشدا هەیە بەتایبەتی هەندێکیان وەک:
-بڕۆکلی
دژەئۆکسانەکانی تێدایە هەوکردنەکانی جەستە کەمدەکاتەوە کە بەپێی توێژینەوە نوێیەکان هەوکردنەکانی جەستە لەوانەیە هۆکارێکبن بۆ زیادبوونی کێش، بەمەش بڕۆکلی سوودێکی زۆری بۆ دابەزاندنی کێش هەیە.
-بیبەری شیرین
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان و کالۆری کەمە یارمەتی دابەزینی کێش دەدات بۆیە پێویستە لە سیستمی خۆراکی ڕۆژانەدا هەبێت.
-پیاز
پیاز و سیر لە بەشێکی زۆری خواردن و زەڵاتەکانی ڕۆژانەدا بەکاردەهێنرێن و کالۆریان کەمە.
-چەوەندەر
هەندێک کەس حەزیان بە خواردنی چەوەندەر هەیە و هەندێکیش بەپێچەوانە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و یارمەتی دابەزینی کێش دەدات.