کاریگەرییە لاوەکییەکانی کەمی ئۆمێگا3 لەسەر تەندروستی جەستە

پۆڵەتیک پرێس

کەمی ئۆمێگا3 کاریگەری زۆری لەسەر تەندروستی جەستە دەبێت و هۆکارە بۆ دروستبوونی کێشەکانی دڵ و خەمۆکی، بۆیە دەتوانرێت لە سیستمی خۆراکی ڕۆژانەوە دەستبکەوێت.

بەپێی ماڵپەڕی”health” کەمی ئۆمێگا3 لە جەستەدا ئەم زیانە تەندروستییانەی دەبێت:

کەمی ئۆمێگا3 کاریگەری لەسەر تەندروستی مێشک دەبێت و مەترسی توشبوون بە لەبیرچوونەوە(زەهایمەر) و خەمۆکی زیاددەکات، دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشە تەندروستییەکانی پێست وەک وشکبوونەوە و دروستبوونی زیپکە، ڕۆڵێکی گرنگی بۆ بەهێزبوونی قژ هەیە کەمبوونی هۆکارێکە بۆ دروستبوونی کێشەکانی قژ.

Anna Louise Humber (@HumberAnna) / Twitter

ئەو کەسانەی بەدەست کەمبوونی ئۆمێگا3 لەجەستەیاندا دەناڵێنن بەردەوام هەست بە ماندوێتی و بێهێزی دەکەن، بەپێی توێژینەوەکان کاریگەرییەکی زۆری لە پارێزگاریکردنی چاودا هەیە و ڕێگری لە وشکبوونەوەی دەکات کەمبوونی زیانی بۆ چاو دەبێت.

سەرچاوە سروشتییەکانی ئۆمێگا3:

-ماسی سەلەمون
-تۆوی کەتان
-تۆوی چیا
-ماسی تونە
-هێلکە
-گوێز

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا