پۆڵەتیک پرێس
قارچک یەکێکە لەجۆرەکانی کەڕوو سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە، سەرچاوەیەکی سەرەکی سوودبەخشە بۆ جەستە ئەمەش وایلێکردووە لە بەشێکی زۆری سیستمە خۆراکیەکان و چارەسەرەکاندا بەکاربهێنرێت.
قارچک یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات، دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم یارمەتی تەندروستی دەمارە خوێنەکان دەدات و دوودڵی کەم دەکاتەوە، بەرگری لەش، ددان ئێسکەکان بەهێز دەکات، هیچ چەوری و کۆلیستڕۆڵێکی تێدا نییە و سەرچاوەیەکی سەرەکی ڕیشاڵەکانە بۆیە بە باشترین خواردن بۆ توشبووانی شەکرە دادەنرێت.
یارمەتی تەندروستی جگەر و پەنکریاس هەروەها ڕیکخستنی هۆرمۆنەکان دەدات، ریژەیەکی زۆر کانزا، ڤیتامین و دژەئۆکسانەکانی تێدایە، یەکێکە لەو خواردنانەی کالۆری کەمە و دەوڵەمەندە بە پرۆتین بۆیە ڕۆڵێکی گرنگی لە دابەزاندنی کێشدا هەیە.