پسپۆڕان هۆشداری دەدەن دەربارەی خۆشتن بە ئاوی گەرم

پۆڵەتیک پرێس

پسپۆڕانی بواری تەندروستی پێست هۆشداری دەدەن، دەربارەی کاریگەرییەکانی خۆشتن بە ئاوی گەرم لەسەر پێست، هەروەها تێکچوونی خانە کریاتینیەکانی پێست، بە تایبەت ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر لە گەرماو بمێنیتەوە.

مانەوە بۆ ماوەیەکی زۆر لە گەرماودا، هەروەها خۆشتن بە ئاوی گەرم دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە پێست، زیانەکانیش بە شێوەیەکی سەرەکی بریتین لە وشک بوونەوەی پێست و توشبوون بە نەخۆشیەکانی پێست وەک ئەکزیما.

هەروەها پسپۆڕان هۆشدارییان دا دەربارەی ئاوی سارد و مام ناوەندیش، ئاماژەیان بەوەدا کە باشترە ماوەی خۆشتنەکە لە ١٠ خولەک زیاتر نەخایەنێت.

هەروەها پسپۆڕانی ئامۆژگاری ئەوە دەدەن بە خەڵک، باشتر وایە لە کاتی خۆشتن پەستان نەخەنە سەرپێستیان و بە نینۆک زۆر نەیخورێنن چونکە، دەبێتە هۆی دروست بوونی کڕێش لەسەر پێست، باشتریش وایە دوای خۆشتن کرێمی شێدارکەرەوە بۆ پێست بەکار بهێنرێت.

پزیشکێکی ڕوسیش بە ناوی ئیکاترینا ڤێرتیڤا، ڕوونی دەکاتەوە ئاوی گەرم هەڕەشە بۆ سەر پێست دروست دەکات، دەبّتە هۆی دروست بوونی مەترسی لەسەر پێست و توشی نەخۆشی دەکات، بە تایبەت ئەکزیما و هەوکردنی پێست، هەروەها هەڵئاوسانی پێست، ئەمەش دەبتە هۆی کەم خەوی و زۆربوونی سترێس، بەشێوەیەکی گشتی دەبێتە هۆی تێک چوونی هاوسەنگی باری دەروونی کەسەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا