پۆڵەتیک پرێس
ئازاری بەشی خوارەوەی پشت، یەکێکە لە ئەو ئازارانەی کە کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر کارکردنی ڕۆژانە، خانمان دەتوانن بەم ڕێگایانە چارەسەری بکەن.
یەکەم-دەرمان
چەندین جۆر دەرمان هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئازاری پشت، لە خانماندا وەک
-حەبی هێورکەرەوەی ئازار
یەکێک لەو هێورکەرەوانەی بۆۆ ئازاری پشت بەکار دەهێنرێت حەبی ئیبۆ پرۆفینە کە دژە هەوکردنێکی باشە، هەروەها NSAIDs
-هێورکەرەوەی ئازار لە ڕێگەی کرێمەوە
چەندین جۆر کرێم و مەرهەم هەیە، کە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ نەهێشتنی ئازار دوای مەساج کردن پێی لەسەر ئەو شوێنەی ئازارەکەی هەیە
-دژە ڕەقبوونی ماسولکە(التشنج)
چەندین دەرمان هەیە کە بۆ تەشەنجات بەکاردێت بۆ کەم کردنەوەی ئازار وەک، گاباپێنتین.
دووەم-دەرزی ستیرۆیدات
بەکارهێنانی دەرزی ستیرۆدایت بۆ ئەو شوێنەی ئازاری هەیە، دەبێتە هۆی نەهێشتنی ئازار و کەم کردنەوەی هەوکردن
سێیەم-چارەسەری فیزیایی
هەندێک کات چارەسەری فیزیایی یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆ کەم کردنەوەی ئازاری پشت لە خانمان دا بەم ڕێگایانە
-بەکارهێنانی سەهۆڵ یاخود جەوەنەی گەرم
-وەرزش کردن بە شێوەیەکی تایبەت
-مەساج کردن
-بەکارهێنانی کارەبا بۆ کەم کردنەوەی توڕەیی
چوارەم-نەشتەرگەری
چەندین ڕێگە هەیە بۆ نەشتەرگەریکردن، بۆ چارەسەکردنی ئازاری پشت لە خانمان دا، کە لە ڕێگەی پزیشکی پسپۆڕەوە ئەنجام دەدرێت.