پۆڵەتی پرێس
بەشێوەیەکی گشتی خوانی ڕەمەزان دەوڵەمەندە بە خواردن و شیرینیە جیاوازەکان، زیادەڕەویکردن لە خواردنی شیرینیەکاندا لەکاتی بەربانگدا زیانی تەندروستی زۆری هەیە، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کێشیان زۆرە یان نەخۆشی شەکرەیان هەیە.
دەتوانرێت لەجێی شیرینیەکانی ڕەمەزان چەندین خواردنی دیکەی سروشتی بەکاربهێنرێت کە، دەوڵەمەندن بە ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکان، هەروەها کالۆری، ڕێژەی شەکر و سۆدیۆم تێیاندا کەمە.
چوار جێگرەوەی سروشتی شیرینیەکان لەمانگی ڕەمەزاندا:
-ئەو شیرینیانەی بە خورما دروستدەکرێن
چەندین شیرینی ئاسن و سوک هەیە کە بە خورما دروستدەکرێن و شەکری تێدانییە، ئەو جۆرە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.
-میوە وشککراوەکان
بەیەکێک لە باشترین جێگرەوەکانی شیرینی مانگی ڕەمەزان دادەنرێن ئەوانیش وەک، هەنجیر، قەیسی، توو، کشمیش و هەڵوژەی وشککراو.
-زەڵاتەی میوەکان
دەتوانرێت زەڵاتەی میوەکان کەمێک شەربەتی مانگۆ و شوکولاتەی ڕەشی تێبکرێت و وەک شیرینیەک لەمانگی ڕەمەزاندا بخورێت.
-ساردەمەنیە سروشتیەکان
بەشێوەیەکی گشتی ساردەمەنیە سروشتیەکان لە میوە بەستوەکانی وەک مۆز، توو، شاتوو، گێلاس لەگەڵ کوپێک شیری بێچەوری ئامادەدەکرێت، دەتوانرێت هەندێک لە چەرەساتەکانیشی تێکەڵ بکرێت.