دروست کردنی هەمبەرگری ماسی بە شێوەیەکی تەندروست

پۆڵەتیک پرێس

ئایا هەرگیز زانیوتە سودەکانی خواردنی هەمبەرگری ماسی بۆ تەندروستی چیە؟ لێرەوە ڕێگاکانی دروست کردنی هەمبرەگری ماسیتان فێر ئەکەین لەگەڵ زانیاری لەسەر سودە تەندروستیەکانی

ڕێگاکانی دروست کردنی هەمبرەگری ماسی

پێکهاتەکان

-٢٥٠گرام ماسی سپی
-٢ کەوچکی گەورە ئارد
-هێلکە بەڵام پێویستە جوان خاو بکرێتەوە
-٤ کەوچکی گەورە نانی وشك و وردکراو
-ڕۆنی ڕووەکی
-ئاڤۆکادۆ
-ئاوی لیمۆ
-٢ کەوچکی گەورە کونجی
-٢ کەوچکی گەورە مایۆنیز
-٢ پارچە نانی هەمبەرگر
-کەرەوز

چۆنیەتی ئامادەکردنی

-گۆشتی ماسیەکە بکە بە چوار بەشەوە

-ئاردەکە بخەرە ناو قاپێک و هێلکەکانی تێبکە دواتر نانە وردکراوەکەو کونجیەکەی تێبکە

-دواتر پارچەیەک لە ماسیەکە بخە ناو هێلکەو ئاردەکە بیخەرە ناو سەلاجە بۆ ماوەی ١٠ دەقە

-کەمێک ڕۆن بخەرە ناو تاوەیەک بیخە سەر ئاگر، بۆ ماوەی چوار خولەک ماسیەکان سوربکەرەوە

-ئاڤۆکادۆ قاش بکەو بیخەرە ناو ئاوی لیمۆ، پاشان لەگەڵ مایۆنیز تێکەڵیان بکە

-پاشان پارچەکان بخەرە ناو سەمون یاخود نانی هەمبەرگرەکەوە بە شێوەیەیەی خۆت دەتەوێ و بیخۆ

سودە تەندروستیەکانی
دەتوانی لە جێگەی گۆشتی سوور بەکاری بهێنی، تاوەکو بە دوور بیت لەو زیانانەی لە ڕێگەی گۆشتی سورەوە بە جەستەت دەگات یاخود ئەو چەوریە زۆرانەی لە گۆشتەکانیتردا هەیە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا