هەڵگرتنی گۆشت بۆ ماوەیەکی زۆر ژەهراویت دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک، گۆشت لە ناو بەفرگردا هەڵدەگرن بەڵام گوێ بە ماوەی هەڵگرتنەکەی نادەن، هەڵگرتنی گۆشت لە ناو بەفرگردا بۆ ماوەیەکی زۆر باش نیەو بێگومان بەپێی جۆرەکانیشی دەگۆڕێت، پزیشکێک ئاماژە بەوە دەدات هەڵگرتنی گۆشت بەهەڵە توشی ژەهراویبوونت دەکات هەروەها هەڵگرتنی سەوزەواتەکان لە ناو بەفرگردا بۆ ماوەیەکی زۆر باش نیە چونکە ڤایتامینەکان لە دەست دەدەن.

بەم شێوەیە دەتوانیت گۆشت هەڵبگریت

Smoked Peppered Beef Tenderloin Recipe | Traeger Grills

گۆشتی سوری تازە

ماوەی هەڵگرتنی گۆشتی مانگاو بەرخ لە بەفرگردا باشترە، ٣بۆ٥ ڕۆژ بێت، بەڵام لە فرێزەردا دەتوانیت ماوەی ٤بۆ١٢ مانگ هەڵی بگریت بەڵام باشترە لەو ماوەیە زیاتر نەمێنێتەوە.

هەمبەرگر-گۆشتی ئامادە کراو و وردکراو

گۆشتی خۆش کراو یاخود ئامادە کراو، وەک گۆشتەکانیتر لە ناو بەفرگردا بۆ ماوەیەکی زۆر نامێنێتەوە، ئەوپەڕی ڕۆژێک بۆ دوو ڕۆژ دەمێنێتەوە وەک هەمبەرگرو گۆشتی وردکراو، بەڵام ماوەی سێ بۆ چوار مانگ بە بەباشی لە فرێزەردا دەمێنێتەوە.

پەلەوەری تازە

مریشک و کەڵەشێر ئەگەر ورد نەکرابێ ڕۆژێک بۆ دوو ڕۆژ دەتوانیت لە بەفرگردا هەڵی بگریت، بەڵام لە فرێزەردا دەتوانیت بۆ ماوەی یەک ساڵ هەڵی بگریت، بەڵام مریشک و کەڵەشێری ورد کراو تەنها دەتوانیت بۆ ماوەی ٩ مانگ لە فرێزەردا هەڵ بگریت.

گۆشتی کوڵاو

گۆشت یاخود پەلەوەری کوڵاو، دەتوانرێت بۆ ماوەی ٣ بۆ ٤ ڕۆژ لە بەفرگردا هەڵبگریت، بەڵام هەمان شێوە دەتوانیت ٢بۆ ٦ مانگ لە فرێزەردا هەڵبگریت.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا