پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەکشەممە دەیان دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکانی دیالە دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و داوای ڕەخساندنی هەلی کار دەکەن.
میدیای عێراقی بڵاویکردەوە، دەیان خۆپیشاندەر کە دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکانن لەبەردەم بینای حکومەتی خۆجێی دیالە گردبوونەتەوە داوای ڕەخساندنی هەلی کار دەکەن.
ئەوەشی خستەڕوو، خۆپیشاندەران چەند داواکارییەکیان هەیە سەرەکیترینیان ئەوەیە داوا دەکەن لە دامەزراوە حکومییەکاندا گۆڕانکاری بکرێت و کەسی نوێ دابمەزرێنرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی ئەمساڵدا نزیکەی 10 جار دەرچووانی دیالە بەمەبەستی دروستکردنی فشار خۆپیشاندانی لەم چەشنەیان ئەنجامداوە.