ئەمریكا چەند پلانێكی ئێران دژی وڵاتەكەی ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

هەواڵگری ئەمەریكا ئاشكرایانكرد، ئێران پلانی ئەنجامدانی هێرشی بۆ سەر واشنتۆن و كوشتنی بەرپرسانی باڵای سەربازی ئەو وڵاتەی داڕشتووە.

میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا چەند بەڵگەیەكی خستووەتەڕوو كە سوپای پاسداران پلانی هێرشكردنی بۆ سەر بنكەی فۆرت ماكنێری ئەمریكا داناوە تاوەكو لە كۆتایی ئەمساڵدا ئەنجامی بدات.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەواڵگیری ئەمریكا گفتوگۆ و پەیوەندییە تەلەفۆنیەكانی ئەندامانی سوپای پاسدارانی ئێرانی دەستكەوتووە و دەركەوتووە بەنیازی هێرشن بۆ سەر ئەمریكا.

هاوكات، هەواڵگیری ئەمریكا پلانی ئێرانی بۆ كوشتنی جۆزیف مارتنی جێگری سوپا سالاری ئەمەریكاشی ئاشكراكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا