پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی راییكردنی مامەڵەی هاوڵاتییان و خێراكردنی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل چەند بڕیارێكی دەركرد لە ناویاندا، بڕیاریدا، دەوامی كاركردنی ئەفسەران و كارمەندانی بەشی تابلۆكان و هۆبەیOPVT و هۆبەی پشكنینی ئۆتۆمبێلەكان تا كاتژمێر شەشی ئێوارە زیاد بكرێت.
رۆژی شەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، لە ئێستادا لۆد و قەرەباڵغییەكی زۆر دروستبووە لە سەرجەم بەرێوەبەرایەتیەكانی هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستاندا و لە نێوانیشیاندا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانییە، بەگرنگی دەزانین هۆكار و هەنگاو و رێكارەكانی چارەسەر كردنی بەرێوەبەرایەتیمان بخەینە بەرچاوی هاوڵاتییان.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بە مەبەستی خێرا كردنی كاری هاوڵاتییان و راییكردنی مامەڵەكانیان ئەم بڕیارانە دران:
1. شەفتی كاركردنی ئەفسەران و كارمەندانی بەشی تابلۆكان و هۆبەی OPVT هۆبەی پشكنینی ئۆتۆمبێلەكان (بەڕادەكان) لە كۆتایی دەوام تا كاتژمێر شەشی ئێوارە بە دوو ئەفسەر و دوو بەڕاد و دوو كارمەند .
2. زیادكردنی 10 كارمەندی لێكردنەوە و پێوەكردنی تابلۆی ئۆتۆمبیل، كە ئەمەش بێ گومان كارەكان زۆر خێراتر دەكات .
3. زیادكردنی هێڵ – لەینی – لێدان و پێوەكردنی تابلۆی ئۆتۆمبیل لە چوار لەین بۆ شەش لەین .
4. زیاد كردنی چاڵێكی دیكە بۆ پشكنینی ئۆتۆمبیل جگە لەوەی لە ئێستادا هەیە .
5. زیاد كردنی هێڵێكی دیكە و زیاتر بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی ژمارەی كاتین و ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە كاری گواستنەوەیان هەیە بۆ پارێزگاكانی دیكەی ناو هەرێمی كوردستان.