قوباد تاڵەبانی لە كارەكانی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دەكۆڵێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەگەڵ وەزیرانی پلاندانان و شارەوانی كۆبوەوە، ئامانج لە كۆبونەوەكە بەدواداچوون بوو لە بارەی كارەكانی شەقامی 100 مەتری سلێمانی.

لەوبارەیەوە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نووسیویەتی: لەبارەی كارەكانی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی (شەقامی بابان) لە ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەكان كۆبووینەوە.

قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند: لە سەرەتای هەفتەی داهاتووش كۆبوونەوە لەگەڵ ئەنجومەنی شارەوانی و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان لە شارە حەیاتەكە ئەنجامدەدەین، رێگاچارەی گونجاو بۆ تەواوكردنی ئەو پڕۆژە ستراتیجییەمان لەبەردەستدایە و دەبێ بەزووترین كات كارەكانی ئەم پرۆژەیە تەواوبكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا