پلەکانی گەرما دادەبەزن و خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێم، کەشی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاو کردەوەو ئاماژەی بەوەدا پلەکانی گەرما دادەبەزن.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 25ی حوزەیرانی 2022 ئاسمان ساماڵ دەبێت لە دوای نیوەرۆ خێرایی با زیاد دەکات دەبێتە هۆی بەرزبوونی تۆز و خۆڵ لە ناوچەکانی هەولێر و کەرکوک و گەرمیان بە ئاستێکی کەمتر لە دهۆک و سلێمانی و هەلەبجە، لە کاتەکانی شەودا ئاسمان بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو دەگۆرێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک هەورە تریشقە و نمە بارانی کەم بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان.

ئاماژەی بەوەشدا، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبوونی تۆزێکی سووک, پلەکانی گەرما بە 3 تا 5 پلەی سیلیزی دادەبەزێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر : 37

سڵێمانی : 35

دهۆک : 35

کەرکوک : 40

هەڵەبجە : 37

سۆران : 34

راپەرین : 35

گەرمیان : 41

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا