پارەی موچەی پۆلیسی دارستانی کفری دزرا

پۆڵیتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چەند كەسێك موچەی کارمەندانی پۆلیسی دارستانی قەزای کفری دەدزن، دوای كاتژمێرێكیش لەدزینی كەسەكان دەستگیردەكرێن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لەسەرچاوەیەك لە پۆلیسی گەرمیان بە پۆڵەتیك پرێس دراوە،  ئەمڕۆ 27ی تەممموز، باندێکی سێ کەسی هێرشیان کردووەتەسەر لیژنەی وەرگرتنی موچەی کارمەندانی پۆلیسی دارستانی قەزای کفری و بری 40 ملیۆن دیناریان دزیوە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، دزینی ئەو پارەیە لەكاتێكدا بووە، لیژنەکە سەرقاڵی نان خواردن بوون، بەڵام دوای کاتژمێرک ئەو كەسانە دەستگیرکراون و پارەکەش دۆزراوەتەوە.

بەوتەی سەرچاوەكە، پۆلیسی توانیویەتی لە بازگەی شێخ لەنگەری نیوان قەزای کەلار و ناحییەی جەلەولا دەستگیركراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا