نرخی نەوت دابەزی

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی نەوتی برێنت یەك دۆلار و 12 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێكی بە 83 دۆلار و 86 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

هەروەها نرخی نەوتی سووكی تێكساسی ئەمریكا یەك دۆلار و 25 سەنت دابەزی و بە 78 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
روسیا بە نرخێكی زۆر كەمتر نەوت بە وڵاتانی ئاسیا دەفرۆشێت، هەندێك كات 35 دۆلار كەمتر لە نرخی بازاڕەكانی جیهان.

لە ئێستادا چین و هیندستان و توركیا و بەشێك لەوڵاتانی ئاسیا گوێ بە سزاكانی رۆژئاوا بۆسەر ڕوسیا نادەن و نەوت لە مۆسكۆ دەكڕن.

هۆكارێكی تری دابەزینی نرخی نەوت ئامارەكانی ئابووریی ئەمریكا ئاماژە بەوە دەدەن كەرتی وردەفرۆشی و كەرتی كارگەكان و بەرهەمهێنان لە ئەمریكا پاشەكشەیان كردووە. ئەوەش وەك هێمایەك بۆ سستبوونەوەی ئابووریی ئەمریكا چاوی لێدەكرێت كە كاریگەری دەبێت لە كەمكردنەوەی خواست بۆ ئەو كاڵا ستراتیژییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا