ئەمین بابە شێخ: یەكێتی لەپێناو بەرژەوەندی گشتی میلەتەكەمان دەستپێشخەری دەبێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایدەگەیەنێت: بەئاڵۆزی سیاسەت ناكەین و بەرپرسیارانە بیر دەكەینەوەو یەكێتی لەپێناو بەرژەوەندی گشتی میلەتەكەمان دەستپێشخەری دەبێت و ئامادەی گفتوگۆو دانوستانە. دەشڵێت: یەكێتی خۆی بۆ هەموو ئەگەرێك ئامادەكردوە.

ئەمین بابە شێخ ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەتویتێكدا لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند: لەهەر شوێنێك هەست بكەین چارەسەر هەیە، یەكێتی لەپێناو بەرژەوەندی گشتی میلەتەكەمان دەستپێشخەری دەبێت و ئامادەیی گفتوگۆو دانوستانە.

دەشڵێت: ئێمە بە ئاڵۆزی سیاسەت ناكەین و بەرپرسیارانە بیر دەكەینەوەو بەرپرسین لەچارەنوسی میلەت و وڵاتەكەی خۆمان.

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەوەشی خستوەتەڕوو: بەووردی چاودێری پێشهاتە سیاسیەكان دەكەین لە عیراق، چاوەڕێی رێكارە دەستوری و یاساییەكان دەكەین لەسەر دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی سەدرو یەكێتی خۆی بۆ هەموو ئەگەرێك ئامادەكردوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا