پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
داهاتی یەك هەفتەی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین بڕی 22 ملیار و 880 ملیۆن 873 و دینار بووە، بەجۆرێك كە زیاد لە 19 ملیار دیناری نەختینەیە و هەروەها زیاد لە دوو ملیار دیناری بەشێوەی چەكە و ئەوی تریشی بەشێوەی مقاسە بووە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، داهاتەكان بڕی 22 ملیار و و 880 ملیۆن 873 و دینار بووە، لەو ژمارەیەش رێژەی لەسەدا 87ی بەشێوەی نەختینە بووە لەسەدا 11ی بەشێوەی چەك و لەسەدا دووی بەشێوەی مقاسە بووە.
رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی و سایتی شەفافییەت لە 8 بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە سەرپەرشتی دەكرێت.