عێراق هەوڵ دەدات ببێتە ناوەندی بازرگانی نێوان ئەوروپا و ئاسیا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، حکومەت دەیەوێت عێراق بکاتە ناوەندی بازرگانی نێودەوڵەتی نێوان ئاسیا و ئەوروپا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕەزاق محیبس سەعداوی، وەزیری گواستنەوەی عێراق ناوەڕۆکی گفتوگۆکانی شاندی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ تورکیا لە ئەنقەرە خستەڕوو.

سەعداوی ئاماژەی بەوەکرد، بەرنامەی حکومەتەکەی سودانی ئەوەیە عێراق ببێتە ناوەندیی بازرگانی جیهانیی نێوان ئاسیا و ئەوروپا، لەڕێی پڕۆژەی بەنداوی فاو کە پشکی سەرەکی دەبێت لە پتەوکردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان عێراق و دراوسێکانی لە سەروو هەمووشیانەوە تورکیا و لەوێشەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا و ئاسیا.

ئەوەشی خستەڕوو، پڕۆژەی بەندەرەکە ڕێگایەکی دیکەش لەخۆدەگرێت کە پێکهاتووە لە ڕێگایەکی خێرا و هێڵی ئاسنین و بە پارێزگاکانی عێراقدا تێدەپەڕێت تا دەگاتە سنووری تورکیا، لەوێشەوە بۆ بەندەری مێرسین و لەڕێی ئیستانبوڵیشەوە بەرەو ئەوروپا.

سێشەممەی ڕابردوو محەمەد شیاع سودانی سەردانی تورکیای کرد کە ماوەی دوو ڕۆژی خایاند و لە ئەنقەرە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە کۆبووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا