وەزارەتی بازرگانی ڕوونکردنەوەیەک لەسەر ڕۆنی زەیت بڵاو دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا، ڕەتی کردەوە ئەو ڕۆنە زەیتانەی لەبازاڕدا هەیە لە بۆ خواردن و لە مۆم و کریستاڵ و پاشماوەى نەوت دروستکرابن.
لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژەیان بەوەدا، دواى ئەوەى لە مانگى رابردوو هەواڵێک بڵاوکرایەوە لە دەزگاکانى ڕاگەیاندن بەتایبەت سۆشیال میدیا گوایە توێژینەوەیەک لە کۆلیژى زانستە ئەندازیاریە کشتوکاڵیەکانى زانکۆی سەلاحەدین ئەنجامدراوە بۆ چەند جۆرێکى زەیت کە لە بازاڕەکاندا هەیە گوایە (5) جۆر لەو زەیتانە شیاونین بۆ خواردن و لە مۆم و کریستاڵ و پاشماوەى نەوت دروستکراون وە دەبنە هۆى جەڵتە.
ڕوونیشیان کردەوە “هەر ئەو کات وەزارەتمان بەمەبەستى بەدواداچوون بە نوسراوى ژمارە 1624 لە 5-4-2022 داواى لە زانکۆی سەلاحەدین و کۆلیژى ناوبراو کرد , کە ئەو توێژینەوەمان بۆ ڕەوانە بکەن بۆ دراسەتکردنى بابەتەکە , وە زانکۆى ناوبراو بە نوسراى ژمارە 3/54371 لە 28/4/2022 راپۆرتێکى  (پ.ی.د.رابەرفتاح صالح) مامۆستاى کۆلیژى ناوبراوى بۆ رەوانەکردین کە گوایە ئەنجامدەرى توێژینەوەکەیە و تێیدا هاتوە بابەتەکە پەیوەندى بە پۆستێکى دووساڵ پێش ئێستاوە هەبووە کە باسى گرنگى ئەنجامدانى توێژینەوە دەکا وە داواکراوە گرنگى بە بەرهەمە خۆماڵیەکان بدرێ و هیچ توێژینەوەیەک لەو بارەیەوە ئەنجام نەدراوە و بونى نى یە , وە هیچ لێدوانێک لەم بارەیەوە نەدراوە” .
داوایان لە دەزگاکانى ڕاگەیاندنیش کرد کە بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە هەواڵ و بابەتانە بکەن و پاش دڵنیابونەوە بڵاو بکرێتەوە , وە هاوڵاتیانىش ئاگادار دەکەنەوە لیژنەکانى چاودێرى بازرگانى سەربەوەزارەت بەردەوام لە بەدواداچون دان و هیچ حاڵەتێکى لەو جۆرە لە ئارادا نى یە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا