پۆڵەتیک پرێس
ماست و لیمۆ دوو پێکهاتەن کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و کانزاکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە، ماست و لیمۆش پێکەوە پێش نوستن چەندین سوودی تەندروستی بەجەستە دەگەیەنێت.
خواردنی ماست و لیمۆ پێش نوستن ئەم سوودانە بەجەستە دەگەیەنێت:
-یارمەتی سووتانی چەوری و نەهێشتنی چەوری کەڵەکەبووی ناوچەی سک دەدات.
-یارمەتی خەوێکی ئارام و هێمنتر دەدات.
-ماست ڕێژەیەکی زۆر کالیسیۆمی تێدایە پارێزگاری لە تەندروستی ئێسکەکان دەکات.
-ڕێگری توشبوون بە نەخۆشی قۆڵۆن، هەوکردنەکانی جەستە، شەکرە و دڵ دەکات.
-پارێزگاری لە جوانی و تەندروستبوونی پێست دەکەن و ڕەونەقی پێدەبەخشێت.
-یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات.
-یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.