پۆڵەتیک پرێس
دەکرێت نەخۆشی ئایدز بە ڤایرۆسی لە ناوبردنی سیستمی بەرگری لەش دابنرێت، ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی توشبووانی لە جیهان زیاد دەکات ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک بە دەست ئەم نەخۆشیەوە دەناڵێنن، چەندین کەسیش هەر بە هۆی توشبوونیان بەم ڤایرۆسە گیانیان لە دەست داوە، لە چەندین ڕێگەوە ڤایرۆسی HIV دەگوێزرێتەوە وەک خوێن ئەنجامدانی کرداری سێکس یان گوستنەوەی لە دایکەوە بۆ منداڵ.
کاتێک ئەم ڤایرۆسە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکیتر دەگوێزرێتەوە، بێگومان نیشانەکانی جیاواز دەبێت بە پێی کەسەکان هەیە دوای هەفتەیەک و هەیە دوای ١٠ ساڵ نیشانەکانی تیادا دەردەکەوێت.
بەڵام بە گشتی نیشانەکانی نەخۆشی ئایدز بریتین لەمانە
-هەست کردن بە ماندوێتی، بەهۆی نەخۆشی ئایدزەوە لەش هەو دەکات سیستمی بەرگەی لەش لاواز دەبێت چالاکیەکانی جەستە کەم دەبێتەوە.
-تا پلەی یەکێکیترە لە نیشانەکانی نەخۆشی ئایدز کە بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە هەندێک کات دەگاتە ١٠٢ پلەی فەرهەنهایت، مرۆڤ توشی ئاسانی لیمفە گرێکان دەکات
-سەرئێشەو ئازاری زۆر، پێویستە لە کاتی هەستکردنی بەردەوام بە ئازار پشکنین ئەنجام بدرێ بۆ ئەوەی ئەگەر توشی ڤایرۆسەکە بوبیت ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی بگیرێت.
-دڵ تێکهەڵهاتن و ڕشانەوەو سکچون، لە کاتی توشبوونت بە نەخۆشی ئایدز توشی دڵتێکهەڵهاتنی بەردەوام دەبیت.