کاریگەرییەکانی شەربەتی کەلەرمی سوور لەسەر جەستە

پۆڵەتیک پرێس

کەلەرمی سوور دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی ئەندامەکانی جەستە هەیە، جگە لەوەی لە خواردن و زەڵاتەکاندا بەکاردەهێنرێت بەشێوەی شەربەتیش ئامادەدەکرێت و دەخورێتەوە.

کاریگەرییەکانی شەربەتی کەلەرمی سوور لەسەر جەستە:

-ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە ڕێگری لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان دەکات.

-سوودێکی زۆری بۆ ئەو کەسانە هەیە کە بەدەست هەوکردنی جومگەکانیانەوە دەناڵێنن یارمەتی کەمکردنەوەی ئازار و هەوکردنەکان دەدات.

-دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان یارمەتی کرداری هەرس و جوڵەی ڕیخۆڵەکان دەدات، ڕێگری لە ئاوسانی سک و قەبزی دەکات.

-خواردنەوەی شەربەتی کەلەرمی سوور بەشێوەیەکی ڕێکخراو یارمەتی تەندروستی دڵ و دابەزینی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات، هەروەها لێدانی دڵ رێکدەخات و کۆنتڕۆڵی شلەی جەستە دەکات.

-کالۆری کەمە و بەهۆی ڕیشاڵەکانەوە هەستی تێربوون زیاددەکات، بەمەش یارمەتی دابەزینی کێش دەدات.

-دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و دژەئۆکسانەکان بەرگری جەستە بەهێزدەکات و یارمەتی بەرهەمێنانی خڕۆکە سپییەکان دەدات.

-بەهۆی ڕێژەیەکی زۆری ڤیتامین و کانزاکان تێیدا یارمەتی بەهێزبوونی ئێسکەکان دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا