پۆڵەتیک پرێس
ناوکەکولەکەی سپی یەکێکە لەو چەرەساتانەی سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا و ماددەسوودبەخشەکان کە جەستە پێویستی پێیەتی.
ناوکەکولەکەی سپی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی مێشک هەیە، دەوڵەمەندە بە مەگنسیۆم کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکر لەخوێندا دەکات، ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە هەستی تێربوون بۆماوەیەکی درێژتر زیاددەکات، ئەمەش یارمەتی دابەزینی کێش دەدات.
ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامینەکانی تێدایە بەتایبەتی کانزای ئاسن کە جەستە پێویستی پێیەتی و ڕێگری لە کەمخوێنی دەکات، بۆیە پێویستە بۆ سیستمی خۆراکی ڕۆژنا زیادبکرێت و بۆ دەستەکەوتنی سوودەکانی دەتوانرێت ڕۆژانە مشتێک ناوکەکولەکە بخورێت، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە زیادەڕەوی لە خواردنیدا نەکرێت بۆئەوەی زیانی لێنەکەوێتەوە.