لە سیستمی خۆراکیدا خواردنی ماسی جێی گۆشت دەگرێتەوە؟

پۆڵەتیک پرێس

بەشێوەیەکی گشتی ماسییەکان بەشێکی سەرەکی سیستمی خۆراکی مرۆڤن، بەڵام ئایا تەندروستە ماسییەکان جێی گۆشتەکان لە سیستمی خۆراکیدا بگرێنەوە، پزیشکی بواری خۆراک ئەلسکەندەر رازارینفا بە ڕادیۆی “سپۆتنیک”ی ڕاگەیاند، هەندێک کەس بەتەواوی واز لە خواردنی گۆشتەکان دەهێنن و لەجێی ئەوان ماسی و خواردنە دەریاییەکان دەخۆن.

پزیشکەکە دەڵێت پێویستە هەفتەی دوو بۆ سێ جار ماسی لە سیستمی خۆراکیدا هەبێت، جەستە ئەو پڕۆتینەی لە ماسیدا هەیە دووهێندە خێراتر لە پڕۆتینی ئاژەڵی وەردەگرێت و ماسییەکان سەرچاوەیەکی سەرەکی ئۆمێگا3، ڤیتامین و کانزا گرنگەکان بۆ جەستە بەتایبەتی بۆ تەندروستی دڵ.

مميزات وعيوب نظام الكيتو دايت - Fra4a

لەگەڵ ئەوەشدا پزیشکەکە ڕێنامیی ناکات بەتەواوی واز لە خواردنی گۆشتەکان بهێرنرێت و بە ماسی و خواردنە دەریاییەکان جێیان پڕبکرێتەوە تەنها بە ڕێنمایی پزیشکی تایبەت نەبێت، چونکە گۆشتەکان ڕێژەیەکی زۆر ئاسنیان تێدایە جەستە پێویستی پێیەتی و نەخواردنی ئەو ماددانە لە جەستەدا کەمدەکاتەوە، هەروەها جەستە پێویستی بە هەموو جۆرەکانی پڕۆتین هەیە، ئەگەر سیستمی خۆراکی تەندروست بێت و بەڕێژەیەکی گونجاو گۆشتی سوور، مریشک، ماسی، هێلکە و بەرهەمە شیرەمەنیەکان لەخۆبگرێت زیانی تەندروستی نابێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا