پۆڵەتیک پرێس
سیستمی خۆاراکی تەندروست بەرگری جەستە دژی نەخۆشییەکان بەهێزدەکات، بەشێوەیەکی گشتی میوەکان بەشێکی سەرەکی سیستمی خۆراکی تەندروستن و سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە.
پسپۆڕی بواری خۆراک لیزا مۆسکۆڤیتز دەڵێت:”باشترین میوە بۆ بەهێزبوونی بەرگری جەستە و دووربوون لە نەخۆشییەکان کیویە، چونکە یەکێکە لەو میوانەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و دژەئۆکسانەکان سوودێکی زۆریان بۆ بەرگری جەستە هەیە”.
پسپۆڕەکە باس لەوە دەکات ڤیتامین سی و دژەئۆکسانەکان ڕۆڵیکی گرنگیان لە بەهێزبوونی بەرگری جەستەدا هەیە و کیویش یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکیەکانی ڤیتامین سی کیوییەکی قەبارە ناوەند نزیکەی %71 ڤیتامین سی تێدایە کە ڕۆژانە جەستە پێویستی پێیەتی.