ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم بەتوندی وەڵامی ئێران دەداتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم رەتیدەكاتەوە هیچ بەرپرسێكی ئیسرائیلی لە هێرشەكەی شەوی رابردووی سەر هەولێر كوژرابێت.

لە راگەیەندراوێكدا ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم رایگەیاند: “هێرشی تیرۆریستیی شەوی رابردوو بۆ سەر هەولێر، درێژەی ئەو هێرشانەیە كە بە مەبەستی گۆشار بۆ سەر هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێن”.

ئەوەشهاتووە، ئەو درۆنەی بۆ ئەو هێرشە بەكار هاتووە لە سنووری شارۆچكەی پردێ لە لایەن میلیشیای حیزبوڵڵاوە ئاراستەی هەولێر كراوە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم رەتیدەكاتەوە هیچ بەرپرسێكی ئیسرائیلی پێوە بووبێت و كوژرابێت و رایگەیاند: دوای هێرشەكە چەندین سایتی فەرمیی سەر بە هێزێكی ناوچەیی، وەك جارانی پێشوو، وایان بڵاو كردووەتەوە كە لەم هێرشەدا ئۆتۆمبێلێكی سەر بە موسادی ئیسرائیلی بە ئامانج كراوە و گوایە كەسێكیش كوژراوە. ئەوان لەوانەیە بتوانن ئەو درۆ و دەلەسانە دەرخواردی رای گشتی خۆیان بدەن، بەڵام بۆ خەڵكی هەولێر و هەرێم كە بە چاوی خۆیان شوێن و جۆری هێرش و لێكەوتەكانیان بینی، ئەم هەواڵانە بووەتە مایەی گاڵتەجاری”.

ئەوەش روونكراوەتەوە ئەوانەی ئەو بانگەشەیە دەكەن، دەیانەوێت شكست و لاوازیی خۆیان پەردەپۆش بكەن، گەرنا با ئاسایشی ناو جەرگەی پایتەخت و شارەكانیان بپارێزن.

جەخت لەوەشكراوەتەوە ، هەرێمی كوردستان هیچ كات پێگەیەك نابێت بۆ هەرەشە بۆ سەر وڵاتانی ناوچەكە، لە هەمانكاتیشدا رایدەگەیەنین كە ئەو وڵاتانە دەبێت رێز لە سەروەریی خاك و گەلی هەرێمی كوردستان و عێراق بگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا