پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەکشەممە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پێشنیازەیاسای درێژکردنەوەی ماوەی یاسایی خولی پێنجەمی پەرلەمان کۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست پۆڵەتیک پرێس کەوتوون، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا پەرلەمانتاران دەنگ بە پێشنیازەیاسای درێژکردنەوەی ماوەی خولی پێنجەم دەدەن.
لایخۆیەوە عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارمان داوە بایکۆتی دەنگدان بە درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمان بکەین.