قوباد تاڵەبانی عەزیز گەردی بەسەر دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی نووسەر و وەرگێڕ عەزیز گەردی كرد كە لە ئێستادا بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەدایە.

لەوبارەوە قوباد تاڵەبانی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك رایگەیاند: ئەمڕۆ سە‌ردانی نووسەر و وە‌ڕگێڕی گەورەی كورد مامۆستا عە‌زیز گە‌ردی-م كرد، ئە‌و قە‌ڵە‌مە‌ جوانە‌ی بێ هیچ چاوەڕوانییەك هەموو تەمەنی خۆی تەرخان كردووە بۆ خزمەت كردنی زمان و ئەدەبی كوردی و لەڕێی وەرگێڕانی شاكارە ئەدەبییە جیهانییەكانەوە كتێبخانەی كوردی دەوڵەمەند كردووە.

راشیگەیاند: ئەو خەمی زمان و ئەدەبی نەتەوەكەیەتی، ئێستاش نەتەوەكەی بە هەمان ئەندازە لە خەمی تەندروستی ئەودان. هیوای زوو چاكبوونەوە و لەشساغی بۆ دكتۆر عەزیز گەردی دەخوازم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا