پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ ئەو سزایە كە لەلایەن دادگاوە بۆی دانرابوو كۆتایی هات، بەڵام ئومێد بەرۆشكی یەكێك لە زیندایكراوەكانی بادینان ئازاد نەكرا و ئازادكردنی بۆ سبەی سێشەممە دواخرا.
رێڤینگ هروری، پارێزەری دەستگیركراوانی بادینان ئاشكرای كرد، بڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە 21_2_2022، ئومێد بەرۆشكی، یەكێك لە دەستگیركراوەكانی بادینان بە مەرج ئازاد بكرێت، بەڵام تائێستا ناوبراو ئازاد نەكراوە و وەك تیمی پارێزەران چاوەڕێی بڕیاری دادگا دەكەین.
تا ئێستا نەزانراوە هۆكاری ئازادنەكردنی ئومێد بەرۆشكی چییە، بەڵام پێشبینی دەكرێت سبەینێ دوای تەواوكردنی ماوەی زیندانییەكەی ئازاد بكرێت.