ئەمساڵ ئەوروپا دۆسیەی کۆچبەران چارەسەردەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕۆبێرا مێتسۆلا، سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا ڕایگەیاند، ئەمساڵ دۆسیەی کۆچبەران چارەسەر دەکەین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا ئاماژەی بەوەکرد، هەفتەی داهاتوو بەشێک لە یاساکانی تایبەت بە کۆچبەران لە دانیشتنی گشتی پەرلەمانی ئەوروپادا دەخرێنەبەر دەنگدان.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمساڵ پێش هاتنی ساڵی نوێ و هەڵبژاردنەکانی ئەوروپا، بەهیواین هەموو یاساکانی تایبەت بە کۆچبەران دەنگیان لەسەر بدرێت.

باسی لەوەش کرد، دۆسیەی کۆچبەران دۆسیەیەکی قورسە و ماوەی چەندین ساڵە چارەسەر نەکراوە و دەمانەوێت ئەمساڵ چارەسەری بکەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا