بەرهەمهێنانی كارەبا لەگەرمیان لە 85% كەمی كردووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ماوەی پینج رۆژە دەرهێنانی نەوت لەكێڵگەی نەوتی حەسیرە لەگەرمیان ڕاگیراوەو كاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی كارەبا دروستكردوە.

ئالان ئەركان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای گەرمیان ڕایگەیاند، بەهۆی ڕاگرتنی دەرهێنانی نەوت لە كێڵگەی نەوتی حەسیرە، ئێستا لە وێستگەی بەرهەمهینانی كارەبا لە گەرمیان كە بەغازی كێڵگەی نەوتی حەسیرە كارەبا بەرهەم دەهێنێت، بەرهەمهێنانی كارەبا لە 85٪ كەمی كردوە، و تەنها 13 مێگاوات كارەبا بەرهەمدەهێنێت.

وتەبیژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای گەرمیان وتیشی: ئەگەر دەرهێنانی نەوت لە كێڵگەی نەوتی حەسیرە بەتەواوی بوەستێت ئەوە توانای بەرهەمهێنانی ئەو وێستگەیەی كارەبا سفر دەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا