کۆریای باکور چەند مووشەکێک ئاراستەی دەریای یابان دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی حوزەیرانی 2022 کۆریای باکور چەند مووشەکێکی ئاراستەی دەریای ڕۆژهەڵات (دەریای یابان) کرد.

لایخۆیەوە دەستەی ئەرکانی هاوبەشی کۆریای باشور ڕایگەیاند، “کۆریای باکور ڕۆژێک دوای ڕۆشتنەوەی بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا لە کۆریای باشور ئەو مووشەکانەی هەڵداوە”.

پێشتر سۆنگ کیم نوێنەری تایبەتی ئەمریکا چاوی بە هاوتاکەی لە کۆریای باشور کیم جۆن و هاوتا یابانییەکەی فوناکوشی تاکێهیرۆ لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشور کەوت بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو، بەتایبەت کە لە ئێستادا کۆریای باکور خۆی ئامادەدەکات بۆ تاقیکردنەوەی ئەتۆمی بۆ جاری یەکەم لەدوای ساڵی 2017وە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا