سەرۆک وەزیرانی عێراق بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆسیەی ئاو سەردانی تورکیا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سبەینێ سێ شەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە یاوەری شاندێکی باڵا، سەردانی تورکیا دەکات.

سبەینێ سێ شەممە 21ی ئادار، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەیاوەری شاندێکی باڵا سەردانی تورکیا دەکات و بەپێی سەرچاوە فەرمییەکان دۆسیەی ئاو لە پێشەنگی گفتوگۆکانی نێوان هەردوولادا دەبێت، هەروەها کێشەکانی سنوری و هاوکاری ئابووریش یەکێکی دیکە دەبێت لە تەوەری سەردانەکەی، کە دوو ڕۆژ دەخایەنێت.

پێشبینی دەکرێت، شاندەکەی عێراق، چەند دۆسییەک تاوتوێ بکەن، کە گرنگترینیان کۆنتڕۆڵکردنی سنووو، ئاو، بابەتی سیاسی و ئابوورییە.

لەماوەی ڕابردوودا، عەون دیاب، وەزیری سەرچاوەئاوییەکانی عێراق ڕایگەیاند، بەیاوەری شاندێکی باڵا سەردانی تورکیا دەکات، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر دۆسیەی ئاو و قەیرانەکانی وشکەساڵی و کەمئاوی، کە عێراق بەدەستیەوە دەناڵێنێت.

باسی لەوەشکرد، لە نوسینگەی خۆی پیشوازی لە باڵیۆزی تورکیا کردووە و باسیان لە هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لە هەموو بوارەکانی ئاودێری و دەستەبەرکردنی مافەکانی ئاو کردووە.

لای خۆیەوە، خالید شەماڵ، وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو دووپاتیکردەوە، ئێستا عێراق بەدەست کەم و کوڕی لە یەدەگی ئاودا دەناڵێنێت، چونکە زیادبوونی یەدەگی ئاو پەیوەندی بە بارانەوە هەیە لە باکوری عێراق و ئەو بارانەی لەم وەرزەدا باریووە لەو ئاستەدا نەبووە کە بەنداوەکان پڕببێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا