بەرهەم ساڵح و مستەفا كازمی پێشهاتە سیاسی و ئەمنیەكان تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق رۆژی چوارشەممە25_5_2022 پێشوازیكرد لە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران.

لە دیدارەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی دوایین پێشهاتەكانی وڵات و جەختكرایەوە لە پێویستی بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری و پشتیوانیكردن لە هێزە ئەمنییەكان لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی شانە نووستووەكانی داعش و پاراستنی ئارامی هاووڵاتیان.

لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا گفتوگۆكرا سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و دووپاتكرایەوە لە پێویستی پتەوكردنی سازان و یەكڕیزی و دیالۆگ بە ئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان بەگیانی بەرپرسیارێتی و هێنانەدی بەركەوتە نیشتمانییەكان، هەروەها باس لە دۆخی ئابووری كرا و جەختكرایەوە لەگرنگی باشتركردنی بژێوی ژیان و هێنانەئاراوەی داوا رەواكانی خەڵك.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا