عێراق سەرجەم کەمپی ئاوارەکان دادەخات

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە سەرجەم کەمپەکانی عێراق دادەخرێن جگە لەوانەی هەرێمی کوردستان.

لەوبارەیەوە ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکەمان پلانێکی نیشتیمانی ئامادەکردووە بۆ داخستنی سەرجەم کەمپی ئاوارەکان لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ جگە لەوانەی لە هەرێمی کوردستاندان بەمەبەستی گەڕاندنەوەی نزیکەی ملیۆن و نیوێک ئاوارە بۆ ناوچەکانی خۆیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی هەڵدەستن بە ئاوەدانکردنەوەی ماڵی ئەو ئاوارانەی کە بەشێکی بیناکانیان زیانی بەرکەوتووە، بۆ ئەو ماڵانەش کە بە تەواوەتی وێران بوون بڕێک پارەیان بۆ دابین دەکرێت.

باسی لەوەشکرد، وەزارەت لە کۆتایی ئەم مانگە کەمپەکانی کەرکوک و سەڵاحەدین و یەکێک لە کەمپەکانی ئەنبار و کەمپی عامریە لە فەلوجە دادەخرێن لەژێر رۆشنایی گەڕانەوەی ئاوارەکانی نەینەوا بۆ ناوچەکانی خۆیان.

بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، ژمارەی ئاوارەکانی عێراق زیاتر لە پێنج ملیۆن و نیو ئاوارەن ئەوەش هاتووە نزیکەی نیو ملیۆن ئاوارە کۆچیان بەرەو وڵاتانی دراوسێ و ئەوروپا کردووە بەتایبەت لە ساڵانی داگیرکاری داعش لە ساڵی ٢٠١٤.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا