تا ئێستا كازمی بەڵێنەكانی بۆ خەڵكی هەڵەبجە جێبەجێنەكردووە

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەدواداچوون دەكەن بۆ ئەو بەڵێنانەی مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە ساڵیادی كیمیابارانی شارەكەدا بە خەڵكی هەڵەبجەی داوە و تا ئێستا جێبەجێی نەكردوون.

رۆژی 16ی ئازاری 2021 لەسەر داوای خۆیان، هەریەك لە پەرلەمانتاران بەختیار شاوەیس و موسەننا ئەمین لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەو لەسەر چەند پرسێكی پەیوەست بە پارێزگای هەڵەبجە گفتوگۆیان كرد.

بەختیار شاوەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لەو سەردانەماندا كازمی چەند بەڵێنێكی داوە لەوانە تەواوكردنی رێكارەكانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە حكومەتی فدراڵی و پرسی چارەنووسی منداڵە ونبووەكان.

ئەو پەرلەمانتارە وتی: تا ئێستا بەڵێنەكانی جێبەجێنەكردووە و ئێمەش بەدواداچوون دەكەین بۆ ئەو بابەتانە.

لەلایەكی دیكە رۆژی 12 ی ئەیلولی 2020 مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی كرد و پاڵپشتی خۆی بۆ دانیشتووانی ئەو پارێزگایە دەربڕی لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان، بەڵام بە شێوەی كرداری تا ئێستا هیچ كارێكی بۆ ئەو پارێزگایە نەكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا