پۆڵەتیک پرێس
تێکنۆ پۆڤا3 یەکێکە لە مۆبایلە زیرەکە پێشکەوتووەکان کۆمەڵێک تایبەتمەندی زۆر لەخۆدەگرێت و ڕکابەری مۆبایلە زیرەکەکانی دیکە دەکات.
مۆبایلی تێکنۆ پۆڤا3 کێشەکەی 189 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.9 ئینج و دیقەی 2460/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 770 مۆمە.
چارەسەرکەری میدیا تەک هێلیۆ جی88 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی52 ئێم سی تووی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە چوار یان شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 64 یان 128 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، خێرای پاتریەکەی 7000 میلی ئەمپێرە.