نۆکیا مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

نۆکیا مۆبایلی نوێی ئێکس٢٠ دەخاتە بازاڕەوە، ڕکابەری مۆبایلە زیرەکەکانی بازاڕی پێدەکات.

پێکهاتەی مۆبایلەکە بەشێوەیەک دروستکراوە توانای پیسی و شێداری بگرێت، لە جۆرە شوشە و پلاستیکێک دروستکراوە بەرگەی ڕوشان و بەرکەوتن بگرێت، دووریەکانی ١٦٨.٩/٧٩.٧/٩.١ ملیمە، کێشەکەی ٢٢٠ گرامە.

شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دی یە بەقەبارەی ٦.٦٧ ئینج و دیقەی پیشاندانی ٢٤٠٠/١٠٨٠ پێکسڵ، تێکڕای ڕوناکیەکەی ٣٩٥ مۆمە و شەپۆلەکەی ٩٠ هێرتزە.

چارەسەرکەری پێشکەوتوی کوالکۆم سناپ دراگۆن٤٨٠ فایف جی بە تەکنیکی هەشت نانۆمەتر و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ٦١٩ی تێدا بەکارهاتووە، مۆبایلەکە دوو جۆرە، جۆری یەکەم ڕامەکەی شەش گێگابایتە و میمۆریەکەی ١٢٨ گێگابایتە، جۆری دووەم ڕامەکەی هەشت گێگابایتە و میمۆریەکەی ٢٥٦ گێگابایتە.

هاتف مميز بسعر منافس لشبكات 5G من نوكيا

چوار کامێرای بنەڕەتی بە دیقەی(٢+٢+٥+٦٤) مێگاپێکسڵ هەیە، کامێرای پێشەوەی بە دیقەی ٣٢ مێکاپێکسڵە و توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی ٣.٥ ملیمە، ڕیشاڵی ئێن ئێف سی تێدا بەکارهاتووە.

مۆبایلەکە شوێنی دوو سیمی هەیە، توانای پاتریەکەی ٤٤٧٠ ملی ئەمپێرە، نرخی لەبازاڕدا بەنزیکی ٣٥٠ یۆرۆ دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا