هامەری کارەبایی بەم نرخە دروست دەکرێت

ئەم بابەتە 15 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای جەنەراڵ مۆتۆرز یەکێکە لەو کۆمپانیا گەورانەی دەستی بە بەرهەم هێنانی ئۆتومبیلی کارەبایی کردووە، دروست کردنی ئەم ئۆتومبیلانەش دەکرێت سەرکەوتنی گەورە بەسەر ئوتومبیلی ئاساییدا بەدەست بهێنێت.

لە ساڵی ٢٠٢٣دا کۆمپانیای جەنەرال مۆتۆرز، ئۆتومبیلی هەمەری کارەبایی دەخاتە بازاڕەوە، ئەم جۆرانەی ئۆتومبیل بە جۆری ژینگە دۆست ناودەبرێن، بەهۆی ئەوەی ژینکە پیس ناکەن بە شێوەیەکی زیرەک لە ڕێگەی تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو دروست دەکەن.

ئوتومبیلەکە لە ویلایەتی مێشیگان لە شاری دیترۆیت بەرهەم دەهێنرێت، بەپێی زانیارییەکان ئۆتومبیلەکە باتریەکەی دەتوانێت بەرگەی ٤٨٣کیلۆمەتر ڕۆیشتن بگرێت.

لەماوەی ٣چرکەو نیودا، خێرایی ئۆتومبیلەکە لە سفرەوە دەبێت بە ١٠٠، هێزی ٨٣٠ ئەسپی هەیە، نرخی ئۆتومبیلەکە بەپێی قەبارەو تایبەتمەندیەکانی لە ٨٠ هەزار دۆلارەوە دەست پێدەکات بۆ ١١٠ هەزار دۆلار.

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک