حکومەتی عێراق لەڕێگەی تورکیاوە دەستی بە ڕاگرتنی فرۆشتنی نەوتی هەرێم کرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری نەوتی عێراق دەیەوێت لە رێگەی توركیاوە فرۆشی نەوتی هەرێم رابگرێت و دوێنێ یەکشەممە بانگهێشتی باڵیۆزی توركیای لە عێراق كرد.

دوای ناردنی نامەیەك بۆ كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان، لە دووەم هەنگاودا بۆ جێبەجێكردنی بریاری دادگای فیدراڵی لەسەر هەرێم، وەزیری نەوتی عێراق عەلی رەزا كۆنای باڵیۆزی توركیای لە بەغدا بانگهێشت كرد‌ و دەیەوێت لەرێگەی توركیاوە هەناردەی نەوتی هەرێم رابگرێت.

بەگوێرەی هەواڵی پێگەی فەرمی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە كۆبونەوەكەیدا لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا وەزیری نەوتی عێراق باسی لە زیادكردنی هەناردەكردنی نەوتی عێراق لەرێگای بەندەری جەیهانی توركی‌ و چارەسەری كێشە یاساییەكان‌ و پرۆژە و رێككەوتنی نوێ كردووە.

ئەوەش هاتووە، وەزیری نەوتی عێراق سەبارەت بە جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی و نایاسایی بوونی فرۆشتنی نەوتی هەرێم گفتوگۆی كردووە، ئەگەر توركیا هاوكار نەبێت ئەوا رێككەوتنی ساڵی 2015ی پاریس لە دژی توركیا زیندوو دەكاتەوە كە عێراق داوای (26) ملیار دۆلار لە توركیا دەكات.

وەزیری نەوتی عێراق بەڕوونی پەیامێكی ئاڕاستەی توركیا كردووە لەبارەی ئەوەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم نایاساییە و پێویستە لیژنە پێكبهێندرێت سەبارەت بە فرۆشتنی نەوتی هەرێم لەرێگای كۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق “سۆمۆ”وە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا