بافڵ جەلال تاڵەبانی: ناوبانگی دكتۆر مارف لە ناو میللەتەكەماندا بە نەمری دەمێنێتەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خانەوادەی د. مارف عومەر گوڵ دەكات و دەڵێت: ناوبانگی لەناو میللەتەكەماندا بە نەمری و شانازییەوە دەمێنێتەوە و ژیانئاواییەكەشی هەمووانی خەمباركرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەك ئاراستەی بنەماڵە و خزمانی شێخانی هەشەزینی _ سەنگاو كرد بە بۆنەی كۆچی دوایی دكتۆر مارف عومەر گوڵ و رایگەیاند: بۆ كۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و زیندانی سیاسی پڕۆفیسۆر (دكتۆر مارف عومەر گوڵ) ئەكادیمیستی ناوداری كورد، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قوڵی خۆمان رادەگەیەنین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی راشیگەیاند: كاك دكتۆر مارف عومەر گوڵ جگە لەوەی تێكۆشەر و پێشمەرگەی دێرین بوو لە هەمانكاتدا نووسەر و شاعیر و ئەدیبێكی ناوداری گەلەكەمان بوو، كە تەواوی تەمەنی تەرخانكرد بۆ خەبات و تێكۆشان و نووسین و لێكۆڵینەوە لە بواری جینۆساید، بەرهەمە زانستییەكانی بوونە سەرچاوەیەكی گرنگ بۆ هێشتنەوەی ئەو تاوانانەی دەرحەق بەگەلەكەمان كرا.

باسی لەوەشكرد، جگە لەوە زیندانیش چۆكی پێدانەدا و خۆڕاگرانە و سەربەرزانە بەپێوە مایەوە و درێژەی بە خزمەتەكانیدا هەربۆیە ناوبانگی لەناو میللەتەكەماندا بە نەمری و شانازییەوە دەمێنێتەوە و ژیانئاواییەكەشی هەمووانی خەمباركرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا