عەبدولرەحمان سدیق: 80%ی ئەو كارەبایەی بەرهەمی دەهێنین بە گازی شلە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەبدولرەحمان سدیق، سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، لە بەرەنگاربونەوەی گۆڕانی كەشوهەوادا هەرێمی كوردستان حه‌وت هەنگاوی گرنگی هەڵگرتوە و لە پابەندبون بە گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا بەوەی لە نێو بەڵگەنامەی پشكدارییە نیشتمانییەكاندا هاتوە، لە چەند خاڵێكدا پێش عێراق کەوتوە.

عەبدولرەحمان سدیق له‌ لێدوانێكدا بۆ میدیای حكومه‌تی هه‌رێم، رایگەیاند: لە 15ی مانگی 10ی 2021 ئێمە و عێراق پێكەوە، بەڵگەنامەی پشكداریی نیشتمانیمان پێشكەشی ڕێككەوتننامەی پاریس بۆ ژینگە كردوە؛ وتومانە لە ساڵی 2021 تا 2030 دەتوانین پابەندی ئەو خاڵانە لە بواری كەمكردنەوەی گازە گەرمكەرەكان و خۆگونجاندنی ژینگەیی بین، لە 2021ەوە كارەكان دەستیان پێكردوە و ئەم دو ساڵە هەڵسەنگاندنی بۆ كراوە، نەتەوە یەكگرتووەكان و وەزارەتی ژینگەی عێراق و دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم دەبینن، هەرێمی كوردستان لە پابەندبون بە گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا بەوەی لە نێو بەڵگەنامەی پشكدارییە نیشتمانییەكاندا هاتوە، لە چەند خاڵێكدا پێش عێراق کەوتوە و خاڵەكانی جێبەجێ كردون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لە بواری كارەبادا بەرهەمهێنانی كارەبامان بە دو ڕێگەیە، 80%ی ئەو كارەبایەی بەرهەمی دەهێنین بە گازی شلە و وازمان لە نەوتی ڕەش هێناوە، هەروەها كارەبا لە سێ ناوچەی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی غازی هاوەڵەوە بەرهەم دەهێنن، كاتێك نەوت دەردەهێنن، غازێك دەردەچێت و دەسوتێت، لە عێراقدا تا ئێستا بەفیڕۆ دەڕوات، بەڵام لە هەرێمی كوردستان توانیومانە بۆ وزە بیگۆڕین و كارەبای لێ بەرهەم بهێنین.

سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان باسی له‌وه‌شكرد، لە بواری كارگەی خشتدا، بەرهەمهێنان لە بەكارهێنانی نەوتی ڕەشەوە بۆ غازی شل گۆڕاوە، لە هەمانكاتدا پاشەڕۆ و پاشماوەی فڕێدراو لە هەندێك كارگەی چیمەنتۆ دەسوتێنرێن و وزەی لێپەیدا دەكرێت لە بری فڕێدانیان، هەروەها كارگەكانی ئاسن لە بری نەوتی ڕەش رویان كردوەتە گازوایل، لە بواری ڕوبەری سەوزایی، لەو ڕاپۆرتەدا كە پێشكەشی ڕێككەوتننامەی پاریس كراوە، عێراق دانی بەوەدا ناوە، كە هەرێمی كوردستان شتێكی داهێناوە، ئەویش ئەوەیە هەمو پرۆژەیەك دەبێت 25%ی پڕۆژەكەی بكاتە سەوزایی، خۆ ئەگەر بەر لەو یاسایە پڕۆژەكە جێبەجێ كرابێت، دەبێت لە شوێنێكی دیكەی پارێزگاكە سەوزاییەكە بكات (پرۆژەی لەبری سەوز).

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا