بانکی ناوەندی بڕی خستنەڕووی ئاشکراکرد و گۆڕانکاری لە نرخی دۆلاردا ڕوویدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ بڕی خستەڕووی کەمکردووە و نرخی دۆلار بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕەکان بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە15ی ئاب، بانکی ناوەندی عێراق بڕی 183,890,982 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و کاش خستەبازاڕەوە، کە بڕی 153,220,982 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی 30,670,000 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.

لەدوای ئاشکراکردنی بڕی خستنەڕوو لەلایەن بانکی ناوەندیەوە، نرخی دۆلار بەرزبووەوە و لەئێستادا 100 دۆلار بەرامبەر بە 153 هەزار و 500 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا