مۆسكۆ رێككەوتنی هەناردەی دانەوێڵەی ئۆكرانی درێژ دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، مۆسكۆ رازی بووە رێككەوتنی هەناردەی دانەوێڵەی ئۆكرانی بۆ ماوەی 60 رۆژی دیكە درێژبكرێتەوە.

ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند: مۆسكۆ رازی بووە تەنیا 60 رۆژی دیكە ماوەی هەناردەی دانەوێڵەی ئۆكرانی درێژبكرێتەوە.

زاخارۆڤا راشیگەیاند، هەموو ئەو زانیارییانە لەبارەی رێككەوتنی دانەوێڵەی ئۆكرانی رەتكراوەن، راستییەكەی تەنیا درێژكردنەوەی ماوەكەیەتی بۆ 60 رۆژی دیكە.

لە كۆتایی مانگی تەموزی پارساڵ، سێ بەندەر لەسەر دەریای رەش كرانەوە، بەپێی رێككەوتنێك كە لەنێوان مۆسكۆ و كیێڤ بە سەرپەرشتی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان و توركیا ئەنجامدرا و رێگەی بە هەناردەكردنی سەدان هەزار تۆن دانەوێڵەی ئۆكرانی بۆ كڕیاران درا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا